ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌منستی ده‌ڵێت بۆی هه‌یه هێزه‌کانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ستیان له تاوانی جه‌نگی دابێت له شاری مسڕاته.
هه‌ینی ئه‌منستی ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه تێدا ده‌ڵێت هێزه‌کانی قه‌زافی به "نایاسایی" خه‌ڵکی مه‌دنیان کوشتوووه له هێره‌شی هه‌ڕه‌مه‌کی به به‌کارهێنانی چه‌کی قورس،ڕۆکێت، بۆمبی هێشویی و سێره‌گر.
لێکۆڵه‌ری ئه‌منستی دۆناتێلا ڕۆڤێرا گوتی هێرشی" بێ ووچان" کراوه‌ته سه‌ر دانیشتوانی مسڕاته و له ئاکام به‌سه‌دان که‌س کوژراو‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند 14 دیپلۆماتی لیبیا له ووڵات ده‌ر ده‌کات، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا فه‌رمانی ده‌رکردنی 2 کاربه‌دستی لیبیای دا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند 48 کاتژمێر مۆڵه‌تی پێداو‌ن له فه‌ڕه‌نسا ده‌ربچن.