هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی تۆپبارانی شاری میسڕاته‌ی بنکه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵداوانیان له ڕۆژئاوای وڵات کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی پزیشکی و سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن، له ئاکام تۆپبارانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به که‌می 10 که‌س کوژراون و 40 که‌سیش برینداربوون.
له هه‌مان ده‌م، ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ هێرشی زیاتریان کرده سه‌ر پایته‌ختی لیبیا و چه‌ند به‌شێکی شاره‌که‌یان بۆمباران کرد.
هێشتا ڕوون نیـیه به دروستی ئامانجه‌کان چی بوون و ئایا کوژراو برینداری لێکه‌وتۆته‌وه؟
ده‌نگی ئامبوڵانسان به ناو شه‌قامه‌کان ده‌بیسترا.
ناتۆ زۆر جاران شه‌وانه ده‌ستی له هێرشه‌کانی داوه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هێرشه‌کان له ڕۆژدا به‌ڕێوه‌چوون. هێرشه‌که‌ی هه‌ینی دوابه‌دوایی زنجیره هێرشی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوون.