ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی داوای له لایه‌نگرانی کردووه خۆبگه‌یه‌نـنه شاری بنغازی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان و به‌نده‌ری نه‌وتی برێگه.
شه‌ممه، ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی لیبیا تێبینیـیه‌کانی قه‌زافی بڵاو کرده‌وه وه‌ک وتاری ئه‌و بۆ لایه‌نگرانی له شاری زاویه ناوی برد.
له هه‌مان کات، شه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوان ڕایانگه‌یاند هه‌وڵه‌کانیان له‌سه‌رخۆبوونه‌ته‌وه بۆ پێشڕه‌وی کردن بۆ ناو برێگه به هۆی مینی ژێر زه‌وی و تۆپبارانه‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌ت.
کارمه‌ندانی پزشکی و سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن به‌لای که‌می 10 سه‌رهه‌ڵداو کوژراو‌ن له‌وه‌تای هه‌ینی که شه‌ڕکه‌رانی ئۆپۆزسیۆن شه‌ڕیان ده‌ستپێکرد تا ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و شاره له ڕۆژهه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌م پاش‌وه‌چوونه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی دیپلۆماسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کاتی سه‌رهه‌ڵـداونی لیبیدا ڕاگه‌یه‌ندرا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕه‌وا و شه‌رعی له‌م وڵاته‌ی باکوری ئه‌فریقا. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له‌ناو ئه‌و وڵاتانه بوو که پشتیوانی له ئه‌نجومه‌ن ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک له وڵاته هێزداره‌کانی جیهان پێشتر پشتیوانیان بو ئه‌نجومه‌ن ڕاگه‌یاندبوو.