هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئا‌فریکای باشور ، سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هاوڕاییه‌کی زۆر هه‌یه له بۆچونه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشوردا سه‌باره‌ت به لیبیا ، ده‌شڵێت به‌ڵام جیاوازیه‌کی بنچینه‌ییشیان هه‌یه.
ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبیا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و گه‌لی لیبیا خۆی بڕیار له ئاینده‌ی خۆی بدات له‌ناو لیبیایه‌کی دیموکراتی یه‌کگرتوودا.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرتی دیلیا ڕۆبرتسن، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن له جۆهانسبۆرگ، که ماوه‌که‌ی 3:29 خوله‌که.