ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌وانه بیانیـیانه‌ی که له لایه‌ن هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه له ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌سـتبه‌سه‌رکرابوون له ناکاو ئازادکران.
نزیکه‌ی 35 ڕۆژنامه‌وان ئازادکران پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 4 ڕۆژ له ناو هوتێلی ڕیکسۆسی ته‌رابلوسدا به‌ندکرابوون.
هه‌رچه‌نده بارودۆخی ئازادکردنه‌که هێشـتا ئاشـکرا نه‌کراوه، به‌ڵام که‌مێـک پاش گه‌یشـتنی نوێنه‌رانی ڕێـکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و هوتێله ڕۆژنامه‌وانه‌کان ئازادکران.
په‌یامنێری که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ماثیۆ چانس له نێو ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌دا بوو که ده‌ستبه‌سه‌رکرابوون و ده‌ڵێت له بارودۆخێـکی ترسـناک و ناهه‌مواردا بوون. هه‌روه‌ها به که‌ناڵی CNN ی گوت کاتێـک لایه‌نگرانی قه‌زافی هه‌ستیان کرد ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی ته‌واو بوو ئێدی ڕه‌وشه‌که گۆڕا.