Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی لیبیا دەڵێن شاری سرت بە تەواوی لە داعش ڕزگارکرا


هێزەکانی لیبیا، ئەوانەی سەر بە حکومەتی وفاقی نیشتمانین، دەڵێن بە تەواوی شاری سرتیان کۆنترڵکردەوە، ئەمەش پاش نزیکەی دوو ساڵ لەوەی داعش چووە ناو ئەم شارەی سەر دەریای ناوەڕاست.

ڕەزا عیسا گوتەبێژی هێزەکان ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەزری گوت هێزەکانیان کە لە مسراتەوە هاتوون توانیویانە بە پاڵپشـتی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا ناوچەی (ئەلجیزە بەحریە) بە تەواوی ڕزگاربکەن کە دوایـین شوێنی ژێر دەسـتی داعش بوو لە شاری سرت.

پـێشتر لەسەر فەیسبوکی خۆیان نووسیبویان داعش بە تەواوی ورەی ڕووخاوە و دەیان چەکداری خۆیان ڕادەسـتکردووە و لە ئێستادا هێزەکانی حکومەت ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبنەوە لە دوایـین حەشارگەیان لە ناوچەی ئەلجیزە.

جێی ئاماژەیە لە 12 ی مانگی پـێنجەوە ئۆپـۆراسیۆنە لەشکریـیەکە دەسـتیپـێکرد و لە سەرەتادا هێزەکانی حکومەت توانیان پـێشڕەویـیەکی خێرا بکەن و دەستبگرن بەسەر شوێنە سەرەکیـیەکانی دەوروبەری شاری سرت، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ناو شارەکە و دەسـتپێـکردنی شەڕی کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ پـیشڕەوی هێزەکان خاوبویەوە.

XS
SM
MD
LG