Accessibility links

هێرشی داعش بۆ سەر دامەزراویەکی نەوتی لە لیبیا بەردەوامە


کاربەدەسـتان لە لیبیا دەڵێن شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی شەرعی وڵاتەکەیان و چەکدارانی داعش لە نزیک دامەزراوەیەکی گرنگی نەوت لە باکوری وڵاتەکە بەردەوامن.

گوتەبێژی پاسەوانانی دامەزراوە نەوتیـیەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەڕەنسای گوت شەڕەکان لە دوێنێ دووشەممەوە بەردەوامن لە ناوچەیەک کە 20 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای بەندەری سدرەوە دورە و هەتا ئێسـتا 7 لە پاسەوانەکانیان کوژراون.

کاربەدەسـتێـکی لەشکر گوتی چەکدارانی داعش ڕۆژی دووشەممە دەسـتیانکرد بە هێرشەکەیان و خۆکوژێـکیان ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە، بەڵام هێزەکانی حکومەت بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی بەرپەرچیان چەکدارانی داعشیان داوەتەوە.

داعشی لیبیا وا ماوەی چەند هەفتەیەکە هەوڵ دەدات لە بنکەکانیـیەوە لە شاری سرتەوە بەرەو شوێنە نەوتیـیەکانی ئەلسدرە و ڕەئس لانوف لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا پـێشڕەوی بکات. سدرە گەورەترین بەندەری لیبیایە کە نەوتی لێ هەناردەکرێت.

XS
SM
MD
LG