Accessibility links

سەرۆک وەزیری لیبیا داوا لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی دەکات هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە وڵاتەکەی ئەنجام بدەن


سەرۆک وەزیری حکومەتی شەرعی لیبیا داوا لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی دەکات هێرشی ئاسمانی لە دژی داعشی ناو وڵاتەکەی ئەنجام بدەن، بەڵام لە هەمان کاتدا نایەوێت هێزی پـیادەی بیانی و عەرەبی و هەر هێزێـکی دیکە لە وڵاتەکەیدا بڵاوببنەوە.

عەبدوڵڵا ئەلثنی لە چاوپێـکەوتنێـکدا شەوی چوارشەممە گوتی حکومەتەکەی بە پەلە پـێویستی بە چەک و پشـتیوانی دیکەیە تاوەکو شەڕی داعشیان پـێبکات. گوتیشی دەیەوێت هێزی پـیادەی لیبیا ئەرکی نەهێشتنی داعش لە وڵاتەکەی لە ئەستۆبگرێت.

جێی ئاماژەیە حکومەتی لیبیا خوازیارە ئەو قەدەغەکردنی ناردنی چەک و تەقەمەنیـیە کە بەسەر وڵاتەکەی سەپێدراوە لەوەتای سـاڵی 2011 وە لە پاش ڕووخاندنی ڕژێمی موعەممەر قەزافیـیەوە لاببرێت.

لە ئێسـتادا دوو حکومەت لە لیبیا هەیە، حکومەتی شەرعی لە شـاری توبڕوقی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و حکومەتێـکیش لە تەرابلوسی پایتەخت بە پاڵپشـتی گروپە ئیسلامیـیەکان.

XS
SM
MD
LG