سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا زۆر پشتییان به‌ستووه به یارمه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ ڕوخاندنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری لیبیا.
ژماره‌یه‌ک وڵات له‌وانه فه‌ڕه‌نسا ، به‌ریتانیا هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی لیبیاوه پشتیوانی خۆیانیان بۆ ئۆپزسیۆنی لیبیا ڕاگه‌یاند. تورکیا پشتیوانی خۆی ڕاگه‌یاند و ڕۆژی شه‌ممه‌ش دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه‌دا نا و به ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وای گه‌لی لیبیا ناودێری کرد.
چین و ڕووسیا وه‌ک ده‌ڵێن له‌به‌ر هۆکاری تایبه‌ت به خۆیان باس له مه‌سه‌له‌کانی ده‌ستێوه‌ردان له ولاتانی تردا ده‌که‌ن.
ئه‌لیزابێت ئارۆت ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردوودا سه‌ردانی شاری به‌نگازی پایته‌ختی دیفاکتۆی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیای کردبوو وه له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات سه‌رهه‌ڵداوان گوتوویانه له یادیاندا ده‌مێنێته‌وه کێ یارمه‌تی داون و له کهیشدا ئه‌و یارمه‌تییه دراون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:57 خوله‌که.