وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی مارینزیان له لیبیا ده‌ستگیرکراون له کاتێکدا که به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی یارمه‌تیدانی ده‌یان هه‌زار که‌سیان کردبوو بۆ ده‌ربازبوونیان له وڵاته‌که‌دا.
کاربه‌ده‌ستان ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه ڕایانگه‌یاند وتووێژێکی ڕژد له ئارادایه بۆ ئازادکردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ستگیرکراون.
ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوا و میسڕیش فڕۆکه‌ی ته‌نگه‌تاوی و که‌شتییان ناردووه بۆ ده‌رکردنی خه‌ڵکی له لیبیا.
ئاژانسی کاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و 180 هه‌زار که‌سه‌ی له لیبیا هه‌ڵاتوون چوونه‌ته تونسه‌وه ئه‌مه‌ش زۆر له‌وه زیاتره که بتوانن جێگیریان بکه‌ن. 77 هه‌زار که‌سیش چوونه‌ته میسڕه‌وه له کاتێکدا 30 هه‌زار زیاتر هێشتا له سنوری لیبیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕۆنه تونسه‌وه.