وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێله‌ری کلنتن له ڕۆژی دووشه‌ممه له جنێڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوایان لێبکات له په‌سه‌ندکردنی سزای توند دژ به لیبیا له وه‌ڵامدانه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنه کوشـنده‌کانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژ به حکومه‌ت.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن واشنتن وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کات یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سـزای نوێ دژ به لیبیا په‌سه‌ندبکات. ئه‌وان ده‌ڵێن سـزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاریگه‌ریـیه‌کی گه‌وره‌تری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی تاکو سـزاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیبیا بازرگانیـیه‌کی زۆرتری له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا هه‌یه.
کلنتن هه‌روه‌ها بڕیار وایه له ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات. کلنتن پـێش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ره‌و جنێڤ بڕوات گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێـکخه‌رانی گرووپه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا په‌یوه‌ندی کردووه و گوتوویانه ئاماده‌ن له دابینکردنی هه‌ر جۆره یارمه‌تیدانێـک بۆ لادانی قه‌زافی.