لێکۆڵه‌ره‌وانی ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییان له لیبیا دۆزیوه‌ته‌وه که تیایدا وا ده‌رده‌که‌وێت هاوکاری نزیک هه‌بووه له نێوان ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگیری ڕۆژئاوا‌و ڕژێمی پێشووی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، کهCIA یش یه‌کێک بووه له‌و ئاژانسانه‌ی یارمه‌تی حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی داوه بۆ ڕفاندنی تیرۆرستان له وڵاتانی بیانی‌دا.
لێکۆله‌رانی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی جهیانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان ڕۆژی هه‌ینی له ئۆفیسێکی چۆڵکراو که پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌ی پێشووی موخابه‌راته‌وه به‌کارده‌هات له ته‌ڕابلوس دۆزییه‌وه. مو‌سا کۆسا له ساڵی 2003 و 2004 دا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای موخابه‌راتی وڵاته‌که بوو پاشان بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی.