سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی وان له هه‌ڵی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلار له نوێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه‌ی له ئیماراتی عه‌ره‌بی کۆده‌بنه‌وه و سه‌رگرمی داڕشتنی پلانێکن بۆ چاره‌نووسی لیبیایه‌کی بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
ئیتالیای داگیرکه‌ری پـێشـووی لیبیا، له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا، به‌ڵێنی نزیکه‌ی بڕی 600 ملیۆن دۆلاری به سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی دا. ئه‌م کۆمه‌که قه‌رز و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌کانی نه‌و‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه له خۆده‌گرێت که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی نێشتیمانی لیبیاوه به‌رێوه‌ده‌برێت.
هه‌روه‌ها وڵاتی کوه‌یت به‌ڵێنی گواستنه‌وه‌ی بڕی 180 ملیۆن دۆلاری به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا دا، هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌کی مرۆیی به بڕی 26.5 ملیۆن دۆلار بۆ لیبیا زیادده‌کات.
پێشتر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و پلانانه‌ی راگه‌یاند که ئازادکردنی بڕی 30 ملیار دۆلاری له سامانی سڕکراوی لیبیا له‌خۆده‌گرێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌داته ئۆپۆزیسیۆنی لیبیا.
له وه‌ته‌که‌یدا بۆ ئاماده‌بوانی کۆبوونه‌وه‌ی له ئه‌بو زه‌بی خانم هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی رۆژانی حکومڕانی قه‌زافی که‌می ماوه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 22 وڵاتی ناسراو به گروپی په‌یوه‌ندی لیبیا، ئه‌وه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها ئیتاڵیا پێکدێت له‌گه‌ڵ شانده‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمکاری عه‌ره‌بی و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو هه‌روه‌ها لایه‌نانی دیکه‌ی هه‌رێمی، سه‌رجه‌م ئه‌مانه به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن.