هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشێـکی ئاسـمانیان کرده سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی به‌نده‌ری نه‌وتی ڕه‌ئس لانوف ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندایه. ئه‌م بۆردومانه به‌شێـکه له‌و دژه هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت بڕوخێنن.
به‌پـێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێـک نه‌که‌وتۆته‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی دووشه‌ممه به‌دی ده‌کرا دانیشـتوانی ڕه‌ئس لانوف شـارۆچکه‌که‌یان چۆڵ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له ترسی هێرشی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا زۆر به توندی په‌لاماری ئه‌و شـارانه‌ی دیکه‌یان دایه‌وه که له ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵـداوه‌کاندان.
ڕۆژنامه‌وانانی بیانی ده‌ڵێن ئه‌و خێزانانه‌ی که دیویانن ڕۆژی دووشممه ڕه‌ئس لانوف چۆڵ ده‌که‌ن گوتوویانه ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می سه‌رهه‌ڵداوانیان له خاڵه‌کانی پـشـکنینی ناوچه‌که‌دا به‌دی کردووه. ڕۆژنامه‌وانان هه‌ر له به‌یانی زووه‌وه هوتێلی سه‌ره‌کی شـارۆچکه‌که‌یان چۆڵ کرد پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی هوتێله‌که ئاگاداریان کردبوونه‌وه له شیانی بوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تیان.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کان ده‌شڵێن هه‌روه‌ها دانیشـتوانی شـاری بن جوادی سه‌ر که‌ناری وڵاته‌که‌ش به‌ره‌و ڕۆژئاوای ڕه‌ئس لانوف شـاره‌که‌یان چۆڵ ده‌که‌ن.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن ئه‌وان خۆیان ڕێـک ده‌خه‌نه‌وه پاش هێرشه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی کرایه سه‌ریان به تانک و فڕۆکه و هه‌لیکۆپـته‌ر و تۆپـی قورس، ئه‌وه‌ش تاوه‌کو ڕێـگه‌یان لێ‌بگرن له‌وه‌ی به‌ره‌و پایته‌خت پـێشـڕه‌وی بکه‌ن.