هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی 6 کاتژمێری له دژی هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو شارۆچکه‌ی باشوری ته‌رابلوسی پایته‌ختدا گرتووه ، هاوکات جه‌نگاوه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی وڵات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبی زیانی قورسیان لێکه‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی رایانگه‌یاند که کۆنتڕۆڵی شارۆچکه‌کانی ئه‌لقه‌والیش و کیکلا کردووه. ئه‌م دوو شارۆچکه‌یه 100 کیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دورن، واته له بنکه و باره‌گای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی. هه‌روه‌ها گه‌ره‌ترین شارۆچکه‌ی دیکه له باکور که سه‌رهه‌ڵـداوان به نیازن ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگرن شارۆچکه‌ی غه‌ریانه ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی شاڕێیه‌کی سه‌ره‌کی ده‌کات که بۆ ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌چێت.
هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی له شاری میسڕاته‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان پێشڕه‌وی زیاتریان به‌ره‌و شارۆچکه‌ی زیلتان کرد، به‌ڵام دووچاری تۆپبارانێکی قورس بوون و کارمه‌ندانی پزیشکی ده‌ڵێن به لای که‌م 14 سه‌رهه‌ڵداوی لیبی کوژران و هه‌روه‌ها 30 چه‌کدار برینداربوون له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوێنێی نزیک شاره‌که.
له پێشهاته‌یه‌کی دیکه‌دا، دیپلۆماتێکی باڵای چینی له شاری بنغازی مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی چاوی به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کاتی لیبی که‌وت.