کاروانێـک که به لای که‌م له 200 ئۆتۆمبیل پـێـکهاتووه و لایه‌نگرانی قه‌زافیان تێدایه له لیبیاوه بۆ وڵاتی نه‌یجه‌ری دراوسێـیان په‌ڕیوه‌ته‌وه، له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان به‌رده‌وامن له گردبوونه‌وه له نزیک یه‌ک له دوایـین بنکه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافیدا.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نه‌یجه‌ره‌وه هاتوون ئه‌و ماشێنه له‌شـکریـیانه به‌ره‌و نیامی پایته‌خت ڕۆیشـتوون، پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانی ڕۆژی دووشه‌ممه چوونه ناو نه‌یجه‌ره‌وه. نیامی که‌وتووه‌ته به‌شی باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له نزیـک وڵاتی بورکینا فاسۆیه، ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئاماده‌یی‌یان ده‌ربڕی مافی په‌نابه‌ری به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بده‌ن.
گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی قه‌زافی مه‌نسور ضو و ژماره‌یه‌ک لیبی دیکه پـێش له کاروانه‌که خۆیان به نه‌یجه‌ردا کرد.
هێشـتا شوێنی قه‌زافی نه‌زانراوه و ڕوون نیـیه کێ له بنه‌ماڵه‌که‌ی و کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ته‌که‌ی له نێو ئه‌وانه‌دان که چوونه‌ته ناو نه‌یجه‌ره‌وه یان ڕه‌نگه به دوایاندا بچن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاویکرده‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌یجه‌ر ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له نێو کاروانه‌که‌دا بێت.