سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا خۆیان ده‌که‌ن به شـارۆچکه‌یه‌کدا له چیای ڕۆژئاوای وڵاته‌که که به هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی گه‌مارۆ دراوه، هاوکات ناتۆش له بۆردومانکردنی ته‌رابلوسی پایته‌خت و ده‌روبه‌ری به‌رده‌وامبووه.
سه‌رهه‌ڵـداوان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌وان کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌ی یه‌فره‌نیان کردووه که نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی په‌لاماری ناوچه‌ی چیای ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یان دا کاتێـک خه‌ڵـکه‌که‌ی له دژی حوکمڕانیـیه 42 سـاڵه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕاپه‌ڕین.
ژماره‌یه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن هیچ له هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـارۆچکه‌که‌دا نه‌ماونه‌ته‌وه و ئێسـتا خه‌ڵـکی ئاڵای سه‌رهه‌ڵـداوان به‌رز ده‌که‌نه‌وه و وێنه‌کانی قه‌زافی ده‌شـکێنن.
هاوکات فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ به‌رده‌وامبوون له گوشـاره‌کانیان بۆ سه‌ر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و شوێنه‌کانی فه‌رمانده‌یی و سه‌رپه‌رشـتی له‌شـکریـیان له ناو ته‌رابلوس و ده‌وروبه‌ریان به شه‌و کردۆته نیشـانه. هه‌روه‌ها ناتۆ ده‌ڵێت بۆردومانی هێزه له‌شـکریـیه‌کانی قه‌زافیـیان له نزیک شـارۆچکه‌ی برێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت کردووه.