ناتۆ ڕه‌خنه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیای ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گورزه ئاسـمانیـیه‌کان له دژی له‌شـکری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی به خاو و خلیچکی ئه‌نجام‌ده‌درێن، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا دووچاری پاشه‌کشه بوون له شـارۆچکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی و ڵاته‌که و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی تۆپـبارانی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌که‌ن له شـاری مسـڕاته‌ی ڕۆژئاوا.
خانمه گوته‌بێژی ناتۆ (کارمن ڕۆمێرۆ) ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی به‌رده‌وامی و وردی گورزه ئاسـمانیـیه‌کان له لیبیا نه‌گۆڕاون له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ناتۆ کۆنتڕۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی گرتۆته ده‌ست. گوتیشی پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل له شـاری مسـڕاته‌ی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوان له ژماره یه‌کی لیسـتی کاره‌کانی ناتۆیه.
گه‌وره فه‌رمانده‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێت خاوی گورزه ئاسـمانیـیه‌کان له ده‌وری مسـڕاته بووه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌و شـاره به تۆپـبارانی هێزه‌کانی قه‌زافی بکوژرێن.
عه‌بدولفه‌تاح یونس گوتیشی ئه‌و ڕه‌نگه داوا له ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوان بکات سـکاڵای خۆیان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رن که ڕێـگه‌ی به به‌کارهێنانی هێز دا له لیبیا بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌وه‌ی زیان به خه‌ڵـکی سیڤیل بگه‌یه‌نن.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژووپـپـێ گوتی ڕه‌وشه‌که‌ی مسڕاته ناکرێت هه‌روا به‌رده‌وامبێت، وه به‌ڵێنی دا له‌و باره‌یه‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ناتۆدا بکات.
ئه‌م کاربه‌ده‌سـته‌ی فه‌ڕه‌نسـا گوتیشی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی کۆسـپـیان له به‌رده‌م گورزه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ دروسـتکردووه به‌وه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه نێو ناوچه مه‌ده‌نیـیه‌کانه‌وه، به‌وه‌ش کاری ناتۆ بۆ بۆردومانکردنیان سه‌خت ده‌بێت.