به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما خوازیاره سڕکردنی سه‌ر هه‌ندێـک له‌و 30 ملیار دۆلاره‌ی لیبیا که لایه‌تی لابرێت و وه‌های لێـبکات بۆ یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ئاماده‌بێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر قه‌یرانی لیبیا له ڕۆما، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌م پـلانه‌ی ڕاگه‌یاند.
خانم هێله‌ری به 22 وڵاتی ئه‌ندامی گرووپی په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی لیبیای گوت کۆشـکی سپی سه‌یری ڕێـگه یاسایـیه‌کان ده‌کات ئه‌وانه‌ی له‌وانه‌یه ڕێـگه بده‌ن به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و پاره و پـولانه‌ی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و حکومه‌ته‌که‌ی وه‌های لێبکرێت ئاماده بێت بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی لیبیا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م دوایـیانه‌دا هه‌نگاوی دیکه‌ی نا بۆ یارمه‌تیدانی لیبیـیه‌کان. له مانگی چوار کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانیان دا به خێرایی نزیکه‌ی 25 ملیۆن دۆلار بۆ پـشـتیوانیکردن و پاراسـتنی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا خه‌رج بکرێت. هه‌روه‌ها بڕیاری دا فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی خۆی به‌کاربهێنرێن به‌سه‌ر لیبیادا.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خانم هێله‌ری کلنتن هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد پـێشـوازی له شـانده‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر لێی هه‌ڵنه‌گه‌ڕێنه‌وه.