کاربه‌ده‌سـتان له حکومه‌تی لیبیای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێن ئه‌وان وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆندا سـازداوه به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی نزیکه‌ی چوار مانگه درێژه‌ی خایاندووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕۆژی دووشه‌ممه له زاری جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا خالید که‌عیم بڵاویکردۆته‌وه که‌وا ئه‌و وتووێژانه بۆ دوو مانگه به‌رده‌وامن. ڕوون نیـیه ئایه ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی که نوێنه‌رایه‌تی دیپـلۆماسی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات له‌و وتووێژانه به‌شـداری کردووه یان نا.
هاوکات سـکرتێری ناتۆ له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ڕووسیا داکۆکی له ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا کرد.
ئه‌ندرێ فۆگ ڕاسمۆسن سـکرتێری ناتۆ ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری سوچی ڕووسیا ئه‌م داکۆکیـیه‌ی کرد که له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ و سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور جاکوب زووما کۆبووه‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕووسیا ده‌ڵێت ناتۆ به گورزه ئاسـمانیـیه‌کانی له لیبیا له بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لای داوه، ئه‌وه‌ی له مانگی سێ‌دا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ندکرا بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا له هێرشی هێزه‌کانی قه‌زافی. ڕووسیا ده‌نگی بۆ بڕیاره‌که نه‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌یف ئه‌لئسلامی کوڕی قه‌زافی به که‌ناڵی TF1 ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ڕه‌نسایی گوتووه بنه‌ماڵه‌که‌یان نه واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت و نه وڵاته‌که‌ش جێده‌هێڵێت.
له باره‌ی هه‌ڵوێسـتی دیپـلۆماسی، تورکیاش به فه‌رمی دانی نا به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی لیبیایه.
وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ بنغازی بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی 200 ملیۆن دۆلاری دیکه‌ی کۆمه‌ک به ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌دات. له مانگی شه‌شیش تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا 100 ملیۆن دۆلار به سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌دات.