هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕۆژی دووشه‌ممه تانک و سیرهگریان به‌کارهێنا بۆ هێشـتنه‌وه‌ی شـاری مسـڕاتهی ڕۆژئاوای وڵاته‌که له ژێر گه‌مارۆی خۆیان، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا هه‌وڵه دیپـلۆماسـیـیه‌کان بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌که به‌رده‌وامن.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپـۆرت دراوه که‌وا له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیاش شه‌ڕ و پـێـکدادان هه‌بووه که له‌وێ سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه. سه‌رهه‌ڵـداوان هێرشێـکی نوێـیان به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی سـتراتیژی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی بریقه کردووه.
هاوکات نێردراوێـکی حکومه‌تی لیبیا گه‌یشـتۆته ئه‌وروپا بۆ وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی کۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌که.
چاوهڕواندهکرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا به وکاله‌ت عه‌بدولعاتی ئه‌لعوبێدی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به ناوبژیوانیـیهکی تورکیا بۆ ئاگهربهستێک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش نێردراوی موعه‌مه‌ر قه‌زافی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری یۆنان جۆرج پاپاندرێۆ له ئه‌ثینای پایته‌خت سـاز دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئیتاڵیا ڕۆژی دووشه‌ممه دانی به ئۆپـۆزسیۆنی لیبیادا نا وه‌ک تاکه نوێنه‌ری شه‌رعی ئه‌و وڵاته.