بۆردومانه‌کانی ناتۆ له لیبیا ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر به‌رده‌وام بووه له کاتێـکدا هه‌وڵی دیپـلۆماتی نوێ به‌دی ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی قایل بکرێت ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت.
چین ده‌ڵێت باڵیۆزه‌که‌ی له قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رهه‌ڵـداوان کۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره چین په‌یوه‌ندی له‌م جۆره‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیادا ئاشـکرا ده‌کات. کاربه‌ده‌سـتانی چین ده‌ڵێن ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی خۆیان سوورن که ده‌بێت قه‌یرانی لیبیا به شێوه‌یه‌کی سیاسـیانه چاره‌سه‌ربکرێت و ئایندهی ئه‌و وڵاته ده‌بێت گه‌له‌که‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
هه‌روه‌ها ڕووسیا نوێنه‌رێـکی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی خۆی (میخائیل مارگێلۆڤ) ڕه‌وانه‌ی بنغازی ده‌کات به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداواندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژیپــپێ ڕۆژی هه‌ینی گوتی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هه‌تا دێت و گۆشه‌گیرتر ده‌بێت. گوتیشی ئێسـتا فه‌ڕه‌نسـا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له قه‌زافیـیه‌وه نزیـکن هه‌وڵ ده‌دات قایلی بکه‌ن ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، هه‌روه‌ها گوشـاری زیاتری له‌شـکری له لایه‌ن ناتۆوه ده‌خرێته سه‌ری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.