وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و میر نشینه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌ڕوات هه‌تا به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به شه‌ڕی لیبیادا بکات.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی خانم کلنتن له 9 ی مانگی شه‌ش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی لیبیا ده‌بێت.
پـێشـتر له‌م مانگه‌دا ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی 22 وڵاته قایل بوو به ته‌رخانکردنی پاره بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا له دابینکردنی خۆراک و ده‌رمان و ئامێری له‌شـکری له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا فرانکۆ فراتینی کونسڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له شـاری بنغازی بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵداوان کرده‌وه و گوتی ڕژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کۆتایی پێـهات.
به‌ڕێز فراتینی به په‌یامنێرانی گوت موعه‌ممه‌ر قه‌زافی پـشـتیوانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی و هه‌روه‌ها نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌سـتداوه.