سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌سـتیان به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکریدا گرتووه که به‌رگری له ته‌رابلوس ده‌کات، ئه‌و شوێنه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه بنکه و قه‌ڵای موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان وا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له بنکه‌که ده‌به‌ن که ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای پایته‌خته‌وه.
سه‌رهه‌ڵـداوان له شـارۆچکه‌ی زاویه‌وه پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن که پـێشتر ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌سـتیان به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ی پایته‌ختدا گرتووه پاش شه‌ڕ و پـێـکدادانی شه‌وی ڕابردوو و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شاره‌که‌دا.
سه‌رهه‌ڵـداوانی له زاویه‌وه پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن، پـێشتر گوتیان هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به موشه‌ک و چه‌کی دژه فڕۆکه له شوێنه‌کانیان داون.
له ده‌سـتکه‌وتێـکی سیاسی سه‌رهه‌ڵـداوانیشدا، ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی تونس ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌تی تونس دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیادا ناوه وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی لیبیا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی لیبیا په‌یامێـکی ده‌نگی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوای له پـشـتیوانکه‌رانی خۆی کرد به ملیۆنه‌ها بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌و ڕاپه‌ڕینه له‌ناوبه‌رن. قسه‌شی به سه‌رهه‌ڵـداوان گوت و گوتی ئه‌وه هه‌وڵێـکی شوومی خاین و جرجه‌کانه.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له لایه‌ن ڕاوێژکاری ئاسایشیـیه‌وه له ڕه‌وشی لیبیا ئاگادارکرایه‌وه. گوته‌بێژێـکی کۆشـکی سپـی گوتی سه‌رۆک ئۆباما له‌و بڕوایه‌دایه قه‌زافی چه‌ند ڕۆژێـکی له ده‌سه‌ڵاتدا ماوه.