ئینته‌رپول ئاگاهیکردنه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا داوای یارمه‌تیدان ده‌کات بۆ ده‌ستگیرکردنی سا‌عدی کوڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری پێشووی لیبیادا.
ده‌زگا نێو‌ده‌ڵه‌تیـیه‌که‌ی پۆلیس له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا ئه‌و ئاگاهیکردنه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر داواکاری ده‌سه‌ڵاتی کاتی لیبیا بڵاوکرده‌وه له‌و شۆینه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکراوه.
ئینته‌رپول ده‌ڵێت سا‌عدی له لیبیا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن به‌تۆمه‌تی دزینی سه‌روه‌ت و سامان و تۆقاندن به‌زه‌بری چه‌ك له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی فیدراسیۆنی فوتبۆڵی لیبیا بوو.
ده‌زگاکه ده‌ڵێت ڕاپورته‌کانی پشتڕاستکردۆته‌وه که‌وا سا‌عدی دواترین جار له نه‌یجه‌ری وڵاتی دراوسێ بینراوه.
داواترین ئاگاهیکردنه‌وه‌یان داوای یارمه‌تیدانی وڵاتانی هه‌رێمه‌که ده‌کات و گێڕانه‌وه‌ی بۆ لیبیا ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستگیر بکرێت.
نه‌یجه‌ر دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر گوتی سا‌عدی قه‌زافی له وڵاته‌که‌یه و ڕه‌وانه‌ی لیبیای ناکاته‌وه.