هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا زیاتر له شـاری سرتی شوێنی له‌دایکبوونی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی نزیکبوونه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پـشـکنینیان به‌دوای قه‌زافیدا له‌وه‌تای ده‌سـتیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌ختدا گرتووه.
فه‌رمانده‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له شـاری مسـڕاته ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژئاواوه به‌ره‌و شـاری سـرت پـێشـڕه‌ویـیان کردووه و ئێسـتا له دوری 30 کیلۆمه‌ترن له‌و شـاره‌ی سه‌ر که‌نار ده‌ریا که 450 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسه‌وه دوره.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان گوتی ئه‌گه‌ر بێت و دانوسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی شـکست بهێنێت ئه‌وا به زه‌بری هێز ده‌ست به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا ده‌گرین.
له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسدا گرتووه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی نه‌بینراوه. شـاری سرتیش یه‌کێـکه له‌و شوێنانه‌ی شیانی هه‌یه قه‌زافی خۆی لێ حه‌شـاردابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل گوتی هێشـتا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی جێی مه‌ترسیـیه بۆ سه‌ر لیبیا و جیهان به گشتی.
عه‌بدولجه‌لیل داواشی له ناتۆ کرد له دژی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی به‌رده‌وامبێت ئه‌وانه‌ی له مانگی سێـیه‌وه به‌پـێی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پاراستنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا ئه‌نجامی ده‌دات. موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل ئه‌م لێـدوانه‌ی له قه‌ته‌ر دا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی به‌رگری وڵاتانی به‌شـدار له کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کانی سه‌ر لیبیا.
هاوکات فه‌ڕه‌نسـا گوتی ڕۆژی دووشه‌ممه تیمێـکی بۆ ته‌رابلوس ڕه‌وانه‌کردووه به مه‌به‌سـتی کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌که‌ی که شه‌ش مانگه له‌وێ داخراوه.
ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆچبه‌ران ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی که‌شـتیـیه‌که‌ی که به‌کرێی گرتووه ڕۆژی پـێشـتر به نزیکه‌ی 850 که‌سی بیانی و ئاواره‌ی لیبی ته‌رابلوسی به‌جێهێشـتووه.