چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ڕۆژی شه‌ممه تڕابلوسی پایته‌ختی لیبیای هه‌ژاند، له کاتێکدا هێزه‌کانی ناتۆ له ڕۆژدا هێرشیان کردووه و ئه‌مه‌ش شتێکی ده‌گمه‌نه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ناتۆ ده‌ڵێن، فرۆکه‌کانیان گه‌راجێکیان له‌نێو خانویه‌کدا کرده ئامانج که هه‌ندێک جار موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی له‌وێدایه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت دوکه‌ڵێکی سپی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که به ئاسماندا ده‌چێت. ته‌قینه‌وه‌کانی هێرشی ئاسمانی ناتۆی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاسمانی ته‌ڕابلوسی پایته‌ختی لیبیای روناک کرده‌وه.
هاوکات ڕوسیا، هاوپه‌یمانی له‌مێژینه‌ی لیبیا پێشنیازی سه‌ودایه‌کی ناوبژیوانی کردووه ، بۆ ڕێگه خۆشکردنی ڕۆیشتنی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیا.
سه‌رۆکی ڕوسیا دیمتری مێدڤێدێڤ ده‌ڵێت ده‌بێت به‌ڕێز قه‌زافی بڕوات و وازله سه‌رۆکایه‌تی بهێنێت. سه‌رۆکی ڕوسیا ئه‌م لێدوانه‌ی له کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی گروپی 8 دا ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ڕوسیا ڕاشیگه‌یاند که ( میخایل مارگێلۆڤ )وه‌ک نوێنه‌ری ڕوسیا ڕه‌وانه‌ی شاری به‌نغازی بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌کات.