ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کۆی گشـتی ده‌نگی دا بۆ کۆتایی‌هێنان به ئه‌رکی ناتۆ له لیبیادا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای داوای کاربه‌ده‌سـتانی لیبی بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی ناتۆ له وڵاته‌که‌یاندا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه 15 ئه‌ندامیـیه گوتی له 31 ی مانگی ده و له کاتژمێر 2159 به کاتی جیهانی کۆتایی به ئه‌رکی ناتۆ له لیبیا دێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه 7 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێـگه‌ی به ناتۆ دا ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا بسه‌پـێنێت و هه‌موو ڕێوشـوێنێـکی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا له هێزه‌کانی حکومه‌تی ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌و ده‌مه‌ی که‌وتنه سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌یان.
ڕێبه‌رانی کاتی لیبیا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان ده‌ربڕیوه و پـێشـتر داوایان له ناتۆ کرد به لایه‌نی که‌م هه‌تا کۆتایی سـاڵ له چالاکیـیه‌کانی خۆی به‌رده‌وامبێت.