دادوه‌ران له دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژی دووشه‌ممه فه‌رمانێکیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و دوو له هه‌ره یاریده‌ده‌ر باوه‌ڕپـێـکراوه‌کانی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕ.
بڕیاره‌که پاش ئه‌وه هات که داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی لویس مورینو ئۆکامپۆ داوای ده‌ستگیرکردنی قه‌زافی و سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی و سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری لیبی عه‌بدوڵڵا ئه‌لسنۆسی کرد.
مورینو ئۆکامپۆ ده‌ڵێت قه‌زافی و حکومه‌ته‌که‌ی به هێرشبردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و فه‌رمانی ته‌قه‌کردنی له هاوڵاتیانی سیڤیل هه‌ستاون له کاتی ده‌رچوون له مزگه‌وت له ده‌می سه‌رکوتکردنه‌کاندا دژ به‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی له هه‌وڵی لادانی قه‌زافیدان.
له لایه‌کی تره‌وه گه‌واهیده‌ران له ته‌رابلوسی پاێته‌خت ده‌ڵێن له رۆژی دووشه‌ممه گوێـیان له دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بووه و دوکه‌ڵیان بینیوه له‌و ناوچانه‌ی نزیک به کۆمه‌ڵه ساختمانه‌کانی قه‌زافی له باب ئه‌لعه‌زیزیه.
سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له کێوه‌کانی رۆژئاوای لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ره‌و پێش چوون و له شه‌ڕی هێزه‌کانی حکومه‌تدان له شارۆچکه‌ی ستراتیژی 80 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای ترابلوس.