که‌شـتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگری کۆمه‌ک گه‌یشـته شـاری به‌نده‌ری مسڕاته‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا پاش ئه‌وه‌ی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوبه‌ندی ناتۆ بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافیـیه‌وه ڕاگرتبوو.
ڕێـکخراوی کۆچبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ کارمه‌ندانی فریاگوزاری و کۆمه‌ک ده‌سـتیان کرد به ڕزگارکردنی په‌نابه‌ران له‌و شـاره گه‌مارۆدراوه‌ی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته. هاوکات ده‌سـتیان کردووه به گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی پاش گه‌یشـتنی ئه‌و که‌شـتیه بۆ شـاری مسـڕاته.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی بۆردومانی سه‌ختی هێزه‌کانی سه‌ر به ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه ئه‌و که‌شـتیـیه نه‌یتوانیبوو بگاته ناوچه‌که و له ئاکامی ئه‌و بۆردومانه 3 کارمه‌ندی کۆچبه‌ری کوژران و پـتر له 20 کارمه‌ندی دیکه‌ش برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه ئاژانسی هه‌واڵبه‌ری فڕانس پـرێس ڕایگه‌یاند که ڕابه‌ران و نوێنه‌رانی 61 خێڵی لیبیا داوای کۆتایی‌هێنانیان به حوکمڕانی قه‌زافی کردووه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ناوبراو ڕایگه‌یاند نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسـایی بێرنار هێنری لیڤی به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌و ڕابه‌ره خێڵه‌کیانه‌ی بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه ئاینده‌ی لیبیا له پاش ڕووخاندنی دیکتاتۆر یه‌کگرتوو ده‌بێت.