کاربه‌ده‌سـتانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی لیبیا ده‌ڵێن جه‌نازه‌ی ڕێبه‌ری له‌سه‌ر کار لادراوه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له شوێنێـکی نهێنی که کێله‌که‌شی ناوی له‌سه‌ر نه‌نووسراوه شـاردۆته‌وه.
سه‌ر له به‌یانی سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان ڕایانگه‌یاند جه‌نازه‌ی هه‌ر یه‌ک له قه‌زافی و کوڕه کوژراوه‌که‌ی موعته‌سه‌م و هه‌روه‌ها وه‌زیری پـێشـووی به‌رگری ئه‌بو به‌کر یونس له یه‌ک ڕێوڕه‌سمدا به‌خاک سپێردران.
له‌وه‌تای هه‌ینی جه‌نازه‌ی قه‌زافی له په‌فردان له شـاری به‌نده‌ری مسڕاته دانرابوو، دانیشـتوان ڕیزیان گرتبوو تاوه‌کو سه‌یری بکه‌ن.
هاوکات کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت پـڕێـکی زۆری عه‌مباری چه‌ک به‌بێ پاسه‌وان له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری سرت ماونه‌ته‌وه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له نیویۆرک Human Rights Watch ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی دوو شوێنی پـشـکنیوه که موشه‌کی زه‌وی بۆ ئاسمان و گولـله تانک و خومپاره و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دیکه‌یان تیایاندا بووه. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی شوێنه‌کانی کردووه و بۆی ده‌رکه‌وتووه زۆری تاڵان کراون.
ڕێـکخراوی Human Rights Watch بۆ چه‌ندان مانگه ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی له مه‌ترسی ئه‌و چه‌که بێ پاسه‌وانانه ئاگادارکردۆته‌وه. ده‌ڵێت پاراستنی چه‌که‌کان پـێویسته یه‌کێـک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیـیه‌کانی حکومه‌تی کاتی بێت.