شه‌ڕێـکی نوێ له ناو ته‌رابلوسی پایته‌خت هه‌ڵـگیرسـاوه‌ته‌وه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلامی کوڕی قه‌زافی له ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا به ئاشـکرایی و به‌بێ ترس خۆی نیشـاندا و گوتی حکومه‌ته‌که‌ی باوکی هێشـتا ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سـته‌وه‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه شه‌ڕی توند له نزیک کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی باب ئه‌لعه‌زیزیه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕوویداوه و ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که‌دا بیسترا. سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن زۆربه‌ی شـاره‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌یف ئه‌لئیسلام خۆی نیشـانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بیانیـیانه دا که له هوتێلی ڕیکسۆسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نگرانی قه‌زافیدا گیریان خواردووه، هه‌رچه‌نده پـێشـتر ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ئیدیعایان کردبوو که‌وا ده‌سـتگیریان کردووه. پاشـان سه‌یف ئه‌لئیسلام به کاروانێـک به ناوچه‌کانی لایه‌نگرانی خۆیدا تێپه‌ڕ بوو و به ڤیدیۆ وێنه‌ی ده‌گیرا و هه‌روه‌ها ده‌سـتی بۆ پـشـتیوانکه‌رانی خۆی ڕاده‌وه‌شان و ئه‌وانیش هوتافیان بۆ ده‌کێشـا.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕ ڕه‌تی کرده‌وه که‌وا ئه‌و هه‌واڵی ده‌سـتگیرکردنی سه‌یف ئه‌لئیسلامی پـشـتڕاست کردبێت و ڕایگه‌یاند ئه‌و هیچ شـتێـکی فه‌رمی له ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیاوه له‌و باره‌یه‌وه پـێ نه‌گه‌یشـتووه.
به‌پـێی به‌رپـرسـانی باڵای سه‌رهه‌ڵداوان کوڕه‌که‌ی تری قه‌زافی ئه‌وه‌ی ناوی محه‌مه‌ده و له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتبه‌سه‌رکرابوو ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵهاتووه. به‌ڵام پـێده‌چێت کوڕێـکی دیکه‌ی قه‌زافی هێشـتا ده‌سـتگیرکرابێت و هه‌روه‌ها شوێنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیش نازانرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رهه‌ڵـداوان موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل گوتی ئه‌گه‌ر بێت و قه‌زافی ده‌سـتگیربکرێت ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وایانه دادگایی ده‌کرێت. گوتیشی سـاتی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رکه‌وتن ئه‌و ده‌مه‌یه که قه‌زافی ده‌سـتگیرده‌کرێت.
به‌ڕێز عه‌بدولجه‌لیل دانی به‌وه‌شدا نا که هێشـتا سه‌رهه‌ڵـداوان به ته‌واوه‌تی ده‌سـتیان به‌سه‌ر ته‌رابلوسدا نه‌گرتووه. سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن 10 هه‌تا 15 له سه‌دی شـاره‌که هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نگرانی قه‌زافیدایه، له نێویاندا باب ئه‌لعه‌زیزیه.