ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر زۆربه‌ی شارۆچکه‌ی سه‌بها له بیابانی باشوری وڵاته‌که‌دا ئه‌وه‌ی یه‌کێکه له دوا مۆڵگه‌کانی به‌ده‌ست ڕێبه‌ری پێشوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ماونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نجومه‌نی کاتی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا گوتیان چه‌نگاوه‌رانی دژ به قه‌زافی هێشتا ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێـک به‌رگری بوونه‌ته‌وه به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی شارۆچکه‌که‌دا گرتووه.
له‌م ده‌مه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نگرانی قه‌زافی وهدهرکهن له شارۆچکه‌کانی بن وه‌لید و سـرت، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێت بهرێوبهرایهتیـیهکهی کار ده‌کات بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا.
مه‌حمود جبریل له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له نیویۆرك كابینهکه له‌ماوه‌ی 7 تا 10 ڕۆژانی داهاتوودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. گوتیشی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا خه‌ریکی گه‌ڵاڵه‌کردنی بڕیاره‌کانن سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دروستی وه‌زیره‌کان و ئه‌وه‌ی ئایا هه‌ر هه‌موویان له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا دابنرێن و یاخود له نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای لیبیادا دابه‌شبکرێن.
جێی باسه بنکه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا له شاری بنغازی بوو له زۆربه‌ی کاتی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که‌دا.
هه‌روه‌ها ئاڵای لیبیا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رزکرابووه بۆ یه‌که‌مین جار له‌وه‌تای ڕێبه‌ری پێشوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌کار خراوه.