گوته‌بێژێـکی ناتۆ ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ر لیبیا به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رانه وایکردووه ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی خۆی حه‌شار بدات.
کۆماندا‌ری ناتۆ مایک بڕۆکن ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافیان کردۆته ئامانج له ته‌رابلوس و کۆسـپی خسـتۆته به‌ر ئه‌وه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بتوانێت کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی خۆی بکات.
مایک بڕۆکن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و تێبینیـیانه‌ی دا دوای ئه‌وه‌ی ناتۆ ڕایگه‌یاندبوو زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسـمانیـیان ده‌سـتپـێـکردووه که ئامانجیان ئه‌و که‌شـتیـیه جه‌نگیانه بووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه بکارهێنرابوون.
ناتۆ ده‌ڵێت له‌و که‌شـتیانه‌شیان داوه که له به‌نده‌ره‌کانی سرت و خومس و ته‌رابلوسی پایته‌خت بوون.
به‌رپـرسێـکی هاوپه‌یمانان جێـگری فه‌رمانده‌ی کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کانی ناتۆ له لیبیا ئه‌دمیڕاڵ ڕه‌سڵ هاردینگ گوتی ناتۆ هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه‌ی له به‌رده‌مدا نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و که‌شتیانه تێـکبشـکێنێت که له لایه‌ن هێزه‌کانی قه‌زافیـیه‌وه زیاتر له شه‌ڕه‌کاندا سوودیان لێ وه‌رده‌گیرا.