ناتۆ ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڵگه‌ی خسته ڕوو که نیشـانی ده‌دات هێرشی ئاسـمانی کردۆته سه‌ر ناوه‌ندێـکی فه‌رمانده‌یی ئاست باڵا له لیبیا، که هه‌رچه‌نده حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت شوێنێـکی سیڤیلی بووه.
گوته‌بێژی ناتۆ مایک براکن له ناپـولی گوتی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه کرابووه سه‌ر خاڵێـکی کۆنتڕۆڵ له سورمان که بۆ هێرشبردنه سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل به‌کارده‌هات. به‌ڕێز براکن وێنه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی نیشـان دا که هێرشه‌که‌ی کراوه‌ته سه‌ر و تیایدا ده‌رده‌که‌وێت 17 دیشی سه‌ته‌لایه‌تی له سه‌ر بووه و گوتی ئه‌مانه بۆ هه‌ماهه‌نگیکردنی هێرشه‌کان به‌کارهێنراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت هێرشه‌که باڵه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دانیشتـوانی وێران کردووه که خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێـکی نزیـکی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه. ده‌شڵێت به لای که‌م 15 که‌س له‌وێدا کوژراون.
حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت خوه‌یلدی ئه‌لحه‌میدی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شـۆڕشی لیبیا له هێرشه‌که ڕزگاری بووه، به‌ڵام له نێو کوژراوه‌کاندا به لای که‌م 2 کوڕه‌زای و هاوسه‌ره‌که‌ی تێدایه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه خوه‌یلدی ئه‌لحه‌میدی له کوده‌تاکه‌ی سـاڵی 1969 دا به‌شـداریکردووه ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری لیبی خسـته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. کچه‌که‌ی هاوسه‌ری ساعدی کوڕی قه‌زافیـیه.
ناتۆ ده‌ڵێت هیچ پـشـتڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و زیانانه نیـیه که ڕاگه‌یه‌ندراون. هه‌روه‌ها مایک براکن وێنه‌شی خسته ڕوو که مزگه‌وتێـک و خوێندنگه‌یه‌کی نزیک شـوێنی هێرشه‌که نیشـان ده‌دات و هیچ زیانیان پـێـنه‌که‌وتووه، گوتی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان چه‌کی نیشـانه ورد به‌کارده‌هێنن.
له سه‌ره‌تادا هاوپه‌یمانان هه‌واڵی هێرشه ئاسـمانیـیه‌که‌یان ڕه‌تکرده‌وه و گوتیان ئه‌وان له‌م دوایـیانه‌دا هیچ هێرشێـکیان له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه که نزیکه‌ی 65 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.