له په‌یامێـکی ده‌نگی نوێ‌دا ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له لیبیا ڕووده‌دات گاڵتهجاڕیـیهکه به یارمه‌تی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆوه ده‌کرێت و هه‌تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت.
په‌یامه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه له که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لڕه‌ئی سوری په‌خشکرا. ئه‌م که‌ناڵه پـێشتریش چه‌ند په‌یامێـکی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بڵاوکردۆته‌وه. له‌وه‌تای مانگی ڕابردووه‌وه ته‌رابلوسی پایته‌خت گیراوه قه‌زافی نه‌بینراوه.
هاوکات حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی ده‌سـتیان به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاری سه‌بها له باشوری وڵاته‌که‌دا گرتووه. سه‌بها یه‌کێـکه له دوایـین ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ده‌سـتی هێزه‌کانی قه‌زافی ماونه‌ته‌وه.
کۆلۆنێل ئه‌حمه‌د بانی که گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئه‌نجومه‌نی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیایه ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ئاڵاکانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه و قه‌ڵایه‌کی دێرینی ئیتاڵی و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کی سـتراتیژی له ناو سه‌بها ده‌شه‌کێنه‌وه.
سه‌بها 650 کیلۆمه‌تر خوارووی ته‌رابلوسه و ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێـگایانه‌ی بۆ وڵاتی نه‌یجه‌ری دراوسێ ده‌چن که له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له دهسـتوپـێوهندهکانی قه‌زافیـیه‌وه بۆ هه‌ڵاتن به‌کارهێنراون.
هه‌رچ پـێشـڕهویـیهک له سه‌بها بکرێت ئه‌وا هه‌نگاوێـکی گرنگ بۆ هێزه شـۆڕشگێڕهکانی لیبیا ده‌بێت. جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن لایه‌نگرانی قه‌زافی له هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی به‌نی وه‌لید و سرت ڕاماڵن و که‌لێنی نێوان هێزه‌کانیان نه‌هێڵن.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌وروپایی کارێـکی ئه‌وتۆ ناکه‌ن بۆ نیشتهجێـکردنی ئه‌و هه‌زاران په‌نابه‌ره‌ی له‌سه‌ر سـنووره‌کانی لیبیا له‌گه‌ڵ تونس و میسردا ده‌ژین.
ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه له له‌نده‌ن مه‌زه‌نده ده‌کات 5 هه‌زار په‌نابه‌ر که زۆربه‌یان ئهفریکایـین ناتوانن بۆ لیبیا بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌گه‌ر بێت و بۆ وڵاته‌کانیشیان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا ڕه‌نگه دووچاری سته‌مکاری بـبنه‌وه. ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت ئه‌وروپایـیه‌کان کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر که‌میان هه‌بووه و هه‌تا ئێسـتا ته‌نها 8 وڵات پـێشـنیاریان کردووه که‌متر له 700 په‌نابه‌ر به‌رن.