ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و له زنجیره‌یه‌ک هێرشی ئاسمانی‌دا 8 که‌شتی جه‌نگی حکومه‌تی لیبیای تێـکشـکاندووه که له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه به‌کارده‌هێنران.
ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و که‌شـتیانه له به‌نده‌ره‌کانی سرت و خومس و ته‌رابلوسی پایته‌خت له‌نگه‌ریان گرتبوو.
به‌رپـرسێـکی هاوپه‌یمانان (جێـگری فه‌رمانده‌ی کرده‌وه له‌شکریـیه‌کانی ناتۆ له لیبیا ئه‌دمیڕاڵ ڕه‌سڵ هاردینگ) گوتی ناتۆ هیچ بژاره‌یه‌کی دیکه‌ی له به‌رده‌مدا نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و که‌شتیانه تێـکبشـکێنێت که له لایه‌ن هێزه‌کانی قه‌زافیـیه‌وه زیاتر له شه‌ڕه‌کاندا سوودیان لێ وه‌رده‌گیرا.
گه‌واهیده‌ران گوتیان ئه‌وان شه‌وی پـێـنجشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی له به‌نده‌ری ته‌رابلوس گویان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه بووه و هه‌روه‌ها دوکه‌ڵیان به ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا بینیوه.