هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا بۆردومانی 4 ئه‌مباری گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نیان له شاری میسڕاته کردووه و ده‌رئه‌نجام ته‌نها سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نی له شاره‌که‌دا له ناوده‌به‌ن. شاری میسڕاته دوا شاره که له هه‌رێمی خۆرئاوای وڵات له ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندا مابێته‌وه. شاری ناوبراو وا بۆ پتر بۆ 2 مانگه له ژێر گه‌مارۆی هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدایه.
له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ حکومه‌تی لیبیا به توندی ڕه‌خنه‌ی له پـلانێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی گرت په‌یوه‌ست به ناردنی ملیۆنه‌ها دۆلار وه‌ک کۆمه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان و هه‌وره‌ها هاوڵاتیانی سیڤیلی لیبی.
له‌و باره‌یه‌وه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا دوێنێ هه‌ینی گوتی لیبیا ده‌وڵه‌تێـکی سه‌روه‌ره، هه‌ر بۆیه پـلانی پـێدانی پاره‌ی لیبیا بۆ سه‌رهه‌ڵداوان هێندی کاری چه‌ته‌یی وایه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 22 وڵاتی ناسراو به گرووپی په‌یوه‌ندی لیبیا ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر دابینکردنی بوجه بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی که بۆ مه‌به‌سـته‌کانی کڕینی به‌نزین و خۆراک و ده‌رمان و هه‌روه‌ها که‌ره‌سـته‌ی له‌شـکری به‌کارده‌هێنرێن له‌و ناوچانه‌ی له ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆندان.
له‌و باره‌یه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و کارده‌کات بۆ ئازادکردنی بڕێـک له‌و 30 ملیار دۆلاره پاره سڕکراوه‌ی لیبیا که له ئه‌مه‌ریکادایه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی هاوکاریکردنه بۆ هه‌وڵه‌کانی دابینکردنی پاره بۆ ئۆپـۆزسیۆنی لیبی.
له لایه‌کی تره‌وه ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ دوێنێ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی پـێده‌چێت تاوانی جه‌نگیان له شـاری گه‌مارۆدراوی مسڕاته ئه‌نجام دابێت.
ڕێـکخراوی ئاماژه پـێدراو ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکردۆته‌وه و ده‌ڵێت هێزه‌کانی به‌ڕێز قه‌زافی به شێویه‌کی نایاسایی هاوڵاتیانی سیڤیلیان له هێرشه‌کانیاندا به‌بێ ده‌سـتپاراستن و به هه‌ڕه‌مه‌کی کوشـتووه و تۆپی قورس و موشه‌ک و هه‌روه‌ها بۆمبی هێشوویـیان به‌کارهێناوه.