ئه‌مڕۆ هه‌ینی گرژی شـاری بنغازی پایته‌ختی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی گرته‌وه و هه‌واڵیش هه‌یه ده‌نگی ته‌قه له شه‌قامه‌کانی بیسـتراوه له‌و ده‌مه‌ی ئاماده‌کاریـیه‌کان ده‌کرێن بۆ ڕێوڕه‌سـمی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئۆپـۆزسیۆن ئه‌وه‌ی دوێنێ کوژرا.
سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێت عه‌بدول فه‌تاح یونسی گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانیان و دوو له یاریده‌ده‌ره‌کانی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێـکی نه‌ناسراوه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌قه‌یان لێـکراوه و کوژراون.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل پـێـنجشه‌ممه گوتی عه‌بدول فه‌تاح یونس و دوو ئه‌فسه‌ره‌که‌ی یاریده‌ده‌ری کوژران به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی داد بۆ لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌شـکری. گوتیشی سه‌رۆکی ئه‌و شـانه چه‌کداره‌ی ئه‌و پـیاوانه‌ی کوشت ده‌سـتگیرکراوه.
مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل به ڕوونی ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی چی له پـشـت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوان سێ ڕۆژ پـرسه‌ی بۆ داده‌نێن.
سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان ئه‌وان عه‌بدول فه‌تاح یونسیان ده‌سـتگیرکردبوو به گومانی ئه‌وه‌ی هێشـتا بنه‌ماڵه‌که‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بازنه نزیـکه‌که‌ی ده‌وری موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدا هه‌یه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌بدول فه‌تاح یونس وه‌زیری ناوخۆی ڕێبه‌ری لیبی بوو و هه‌روه‌ها یه‌کێـک بوو له که‌سه هه‌ره باوه‌ڕپـێـکراوه‌کانی به‌ر له‌وه‌ی لێی هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه و بچێته پاڵ ئۆپـۆزسیۆن له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕینه‌که ئه‌وه‌ی له مانگی دووه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد.