وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هێرشی ئاسـمانی زیاتریان کردۆته سه‌ر شوێنه‌کانی حکومه‌تی لیبیا له نزیـک ته‌رابلس، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له جێبه‌جێـکردنی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌ده‌غه‌ی فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا له هێرشه‌کانی حکومه‌ت.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا چه‌ند شوێنێـکی ده‌ره‌وه‌ی شـاری ته‌رابلسیان بۆردومان کرد و دژه ئاسـمانیـیه‌کانی لایه‌نگری موعه‌مه‌ر قه‌زافیش ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن به ئاسـماندا کرد. گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ئه‌دمیراڵ مایک مۆڵن هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گوت قۆناغی یه‌که‌می ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی فڕین، ئه‌وه‌ی له دوێنێوه ده‌سـتیپـێکرد سه‌رکه‌وتوو بووه.
قه‌زافیش له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م هێرشـانه هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که‌وا هێزه‌کانی ڕۆژئاوا دووچاری شه‌ڕێـکی درێژ خایه‌ن بکات. زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له وتارێـکدا که ته‌نها هه‌ر ده‌نگه‌که‌ی له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌خشکرا، قه‌زافی گوتی هیچ پاساوێـک بۆ ئه‌م ده‌سـتێوه‌ردانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ڵاتانی ئه‌وروپایی نیـیه. گوتیشی ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه له ئاسـتی تێرۆرزمدایه.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی لیبیا ده‌ڵێت به‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی هاوپه‌یمان 48 که‌س کوژراون و 150 که‌سی دیکه برینداربوون. مایک مۆڵن ده‌ڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه نیشـانی بدات خه‌ڵـکی سیڤیل له‌و هێرشانه‌دا به‌رکه‌وتبن.