سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن ده‌سـتیان به‌سه‌ر ناوچه ستراتیژیـیه‌کانی شـاری زاویه گرتووه و ئه‌و ئیدیعایه‌ی حکومه‌تی لیبیا ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێت هێشـتا شـاره‌که له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی قه‌زافیدایه.
سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن له گه‌ڕه‌که‌کانی ڕۆژئاوای شـاره‌که زیاتر چوونه‌ته ناوه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له شه‌ڕ و پـێـکدادانی تونددان.
زاویه له نزیک شـاڕێـیه‌کی سه‌ره‌کیـیه و ته‌نها 50 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای ته‌رابلوسه‌وه دوره. به کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شـاره له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ئه‌وا هێڵـکانی گه‌یاندنی که‌لوپه‌ل بۆ ته‌رابلوس ده‌بڕێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڤیدیۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی نیشـانی دا سه‌رهه‌ڵـداوان ئاڵاکانی حکومه‌تی قه‌زافیـیان له‌سه‌ر شوێنه‌کانی شـاره‌که ده‌هێنایه خواره‌وه و ته‌قه‌ی خۆشـیان به ئاسـماندا ده‌کرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی قه‌زافی گوتی هێشـتا شـاره‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه. مو‌سا ئیبراهیم گوتی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت هێرشی کۆمه‌ڵێـکی بچوکی چه‌کداری سه‌رهه‌ڵـداوانی ڕاگرتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زاویه بۆ چه‌ندین جار که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوان و پاشـان حکومه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها یه‌کێـک بووه له یه‌که‌مین ئه‌و شـارانه‌ی له پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که له مانگی دووه‌وه بکه‌وێته ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه.
له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن ئیدیعا ده‌که‌ن له بریگه‌ش زیاتر چوونه‌ته پـێشه‌وه. ئه‌م شـارۆچکه به‌نده‌ریـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوس که شوێنی زنجیره‌یه‌ک پـێـکدادانی ئه‌م دوایـیانه‌ی نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی قه‌زافی بووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتوویانه وان له شه‌ڕ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شـاری غره‌یان که نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر له خواروی ته‌رابلوسه. سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه له نزیـک ئه‌و شـاره‌دا له شه‌ڕدان.