شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕۆژی هه‌ینی له لیبیا له دوو ته‌وه‌ره‌وه توندبوون، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن گوتی سه‌رهه‌ڵـداوان خوازیارن ئاگربه‌ست قبوڵ بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و موعه‌مه‌ر قه‌زافی کۆتایی به هێرشه‌کانی بهێنێت.
چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌و گوتانه، سه‌رهه‌ڵـداوان چه‌که قورسه‌کانیان به‌ره‌و شـارۆچکه‌ی بریقه جوڵاند که له‌وێ شه‌ڕ به‌رده‌وامه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شـارۆچکه ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر نه‌یارانی حکومه‌ت له مسڕاته‌ی گه‌مارۆدراو.
ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل ڕۆژی هه‌ینی له بنغازی له پاڵ نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان عه‌بدولئیلاهی خه‌تیب بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن لێـدوانی دا. به‌ڕێز خه‌تیب له هه‌وڵێـکی ناوبژیوانیـیه‌دایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌که. کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خوازیارن ئاگربه‌ستێـک بێته کایه‌وه.
ئه‌م ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له کاتێـکدا دێت که میدیاکانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن نێردراوی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌ردانی له‌نده‌نی کردووه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌م نێردراوه‌ی قه‌زافی (محه‌مه‌د ئیسماعیل) یاریده‌ده‌رێـکی گه‌وره‌ی سه‌یف ئه‌لئیسلامی گوڕی قه‌زافیـیه.