موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیا په‌یامێکی به په‌له‌ی پێشکه‌س به ڕابه‌رانی جیهانی کردووه، له‌وانه براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بان کی موونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێکدادان له شاری بنغازی قه‌ڵای چه‌کدارانی میلـلی دژ به قه‌زافی به‌رپابووه.
له نامه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن وته‌بێژێکی حکومه‌تی لیبیا له ترابلسی پایته‌خت بۆ په‌یامنێران خوێندرایه‌وه، سه‌رۆکی لیبی ئه‌و پرسیاره‌ی له سه‌رۆکی ئه‌مریکای براک ئۆباما کردووه و ده‌ڵێت ئایا سه‌رۆک ئۆباما کاردانه‌وه‌ت چی ده‌بێت که ئه‌گه‌ر شارێکی ئه‌مریکایی له لایه‌ن که‌سانی ده‌ره‌کیه‌وه داگیربکرێت. هاوکات وته‌بێژه‌که‌ی حکومه‌تی لیبیا ده‌شڵێت شه‌ڕکه‌رانی شاری بنغازی ئه‌ندامانی تۆڕی قاعیده‌ن.
هاوکات سه‌رۆکی لیبیا له نامه‌که‌یدا به بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ، هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی خۆرئاوایی له دژی لیبیا ده‌بێته ده‌ستدرێژیه‌کی روون‌وڕه‌وان بۆ سه‌ر لیبیا. ده‌شڵێت بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی په‌یوه‌ست به رێگه‌دان به سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له لیبیا نا شه‌رعی ده‌بێت و کاری پێناکرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی سه‌رۆکی لیبیا له لایه‌ن وته‌بێژێکی حکومه‌تی لیبیاوه به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه بوو که فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی لیبی له ئسمانی شاری بنغازیدا خرایه خواره‌وه و هه‌روه‌ها ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌دا بیسترا و دوکه‌لیش له چه‌ند به‌شێکی شاری بنغازی به‌دی ده‌کرا.
سه‌رۆکی لیبی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دوێنێ هه‌واڵی ئاگربه‌ستێـکی راگه‌یاند و گوتی که ئه‌و ئاماده‌یه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی وڵات‌دا بکات.