ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌تی لیبیا ئاسـمانی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌موو گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کاندا داخست و هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاوا تاووتۆێی چۆنێتی جێبه‌جێـکردنی بڕیاری سه‌پاندنی ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ندکرا.
ئاژانسی کۆنتڕۆڵـکردنی هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌وروپایی Eurocontrol ده‌ڵێت حکومه‌تی لیبیا تا کاتێـکی نه‌زانراو هیچ گه‌شـتێـکی ئاسـمانی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا قبوڵ ناکات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لیبیا کاردانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی پـێـنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که ڕێـگه به وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌دات ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا، له‌وانه قه‌ده‌غه‌ی فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
گوته‌بێژی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا فرانسوا بارۆین و وه‌زیری به‌رگری نه‌رویژ خانم گرێت فارێمۆ پـێـکه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند که‌وا هه‌ردوو وڵاتیان به‌شـداری له کرده له‌شـکریـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کاندا له لیبیا ده‌که‌ن. سه‌رچاوه دیپـلۆماسـیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن ڕه‌نگه له پاش چه‌ند کاتژمێرێـکی دیکه گورزی ئاسـمانی ئه‌نجام بدرێت بۆ ڕاگرتنی هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ئازاردانی خه‌ڵـکی سیڤیل.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی شـارۆچکه‌ی مسڕاته‌ی ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵـداوان له ڕۆژئاوای وڵاته‌که بۆردومان کرد، له کاتێـکدا شـانده‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له برۆکسل تاووتوێی چۆنێتی سه‌پاندنی بڕیاری قه‌ده‌غه فڕینه‌که‌یان ده‌کرد.
شه‌وی پـێنجشه‌ممه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاره‌که به هه‌زاران که‌س له شـاری بنغازی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی خۆشـحاڵی خۆیان.