یاخیبوانی لیبیا ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی به‌نده‌ری نه‌وتی بریقه له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا گرت دوابه‌دوای چه‌ند ڕۆژێك له شه‌ڕو پـێکدادان له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدا.
یاخیبووه‌کان له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند کۆنتڕۆڵی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی بریقه‌یان کردووه و به‌ره‌و هێزه‌کانی حکومه‌ت له خۆرئاوا به‌ڕێکه‌وتوون دوابه‌دوای ڕۆژێك له شه‌ڕه ته‌قه له شه‌قامه‌کاندا.
یاخیبوان کۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی خۆرهه‌ڵات و چه‌ند به‌شێکی خۆرئاوا ده‌که‌ن و له هه‌فته‌ی ڕابردووه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بریقه. ده‌شڵێن له ئاکامی شه‌ڕه‌که 12 چه‌کداریان کوژران و نزیکه 270 تر برینداربوون. به‌ڵام ژماره‌ی کوژراو و بریندار له نێو هێزه‌کانی قه‌زافی ئاشکرا نه‌بووه.
یاخیبوانی لیبیا له‌وه‌تای ما‌نگی شوباته‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ کوتایی‌هێنان به ده‌سه‌ڵاتی 40 ساڵ خایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی قه‌زافی به به‌ره‌وپێشچوون به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌خت له خۆرئاوادا. فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ یارمه‌تی یاخیبوانان ده‌ده‌ن له ڕێی بۆمبارانکردنی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی به گوێره‌ی بڕیارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ رێگرتن له هێرشه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر خه‌ڵکانی سیڤیل.