ڕووسیا داوا له لیبیا ده‌کات که په‌یڕه‌وی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات و هێزه له‌شکرییه‌کانی له ناوچه مه‌ده‌نییه‌کاندا بکشێنێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی لیبیادا کوبووه‌وه. لاڤرۆڤ گوتی لیبییه‌کان خواستی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه که تاوتوێی به‌رنامه‌ی ئاشتی یه‌کێتی ئافریکا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ناتۆ هه‌ڵمه‌تی بۆردومانکردنی کۆتایی پێ بهێنێت.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ڕووسیا له کاتێكدایه که هێزه ئاسمانییه‌کانی ناتۆ هێرشیان کرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی لیبیا و هه‌روه‌ها بنکه‌ی ئاژانسی دژه گه‌نده‌ڵی. هه‌ردوو باڵه‌خانه‌که گڕیان تێبه‌ربوو پاش بۆردومانه‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا فرانکۆ فراتینی گوتویه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی لیبیا بۆ ڕێگاچاره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێن تا ڕێبه‌ری ليبیا بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی تونس ده‌ڵێن وه‌زیری نه‌وتی لیبیا وازی له پۆسته‌که‌ی هێناوه و هه‌ڵاتووه بۆ تونس.