عه‌بدوڵـڵا ئه‌لسنوسی سه‌رۆکی پـێشـووی ده‌زگای موخابه‌راتی سه‌رده‌می موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی نواکشۆتی پایته‌خی مۆریتانیا ده‌ستگیرکرا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان سنوسی خۆی و گه‌نجێـک که پـێده‌چێت کوڕه‌که‌ی بێت به پاسپـۆرتی ساخته‌ی وڵاتی مالیـیه‌وه له شـاری دار ئه‌لبه‌یزای مه‌غریبه‌وه گه‌یشـتوونه‌ته فڕۆکه‌خانه‌ی نواکشۆت و له‌وێ ده‌سـتگیرکراون.
ناسر ئه‌لمانع گوته‌بێژی حکومه‌تی لیبیا گوتی وڵاته‌که‌ی له ڕێـگه‌ی پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه (ئنته‌رپـول) هه‌وڵی ڕاده‌سـتکردنی سنوسی بۆ ده‌زگای دادی وڵاته‌که‌ی ده‌دات. گوتیشی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ مۆریتانیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
فه‌ڕه‌نساش لای خۆیه‌وه خۆشـحاڵی خۆی به‌و هه‌واڵه ڕاگه‌یاند و داوای ڕاده‌سـتکردنی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کاتی خۆی دادگایـیه‌کی فه‌ڕه‌نسی حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ بڕیوه‌ته‌وه به تاوانی ده‌سـت هه‌بوونی له‌و هێرشه‌ی له 10 ی مانگی نۆی ساڵی 1989 دا کرایه سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسمانی یوتا و بووه مایه‌ی کوژرانی 170 که‌س له سه‌رنشینانی که 54 یان فه‌ڕه‌نسی بوون.
سنوسی ته‌مه‌ن 62 سـاڵ که هاوسه‌ره‌که‌ی خوشـکی هاوسه‌ری دووه‌می موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ سه‌رۆکی هه‌واڵگری له‌شـکری لیبیاش بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها تاوانبارکراوه به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌که له شـاره‌کانی ته‌رابلوس و به‌نغازی و مسڕاته‌دا.
هه‌روه‌ها لیبیـیه‌کان ده‌ڵێن سـنوسی به‌رپـرس بووه له‌و کوشـتنکاریـیه‌ی له سـاڵی 1996 دا له زیندانی ئه‌بو سلیمی ته‌رابلوسـدا کرا و تیایدا وه‌ک ده‌ڵێن نزیکه‌ی 1200 که‌س کوژران.