سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ستیان کردووه به هێرشکردنه سه‌ر پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وت له شارۆچکه‌یه‌کی ڕۆژئاوای ته‌رابلوس له هه‌وڵیکاندا بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و پـێشـڕه‌وی به‌ره‌و پایته‌خت بکه‌ن.
سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی زاویـه که شـارۆچکه‌یه‌کی سـتراتیژیـیه و 50 کیلۆمه‌تر له ته‌رابلوسه‌وه دوره. به گرتنی ئه‌و شـارۆچکه‌یه سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌توانن ڕێـگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بـبڕن که بۆ گه‌یاندنی که‌لوپه‌ل و پـێداویستی بۆ هێزه‌کانی قه‌زافی له تارابلوس به‌کاردێت. هاوکاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و پێـکدادان له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شـارۆچکه‌که، په‌یامنێران ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه زۆربه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی شـارۆچکه‌که پـێده‌چێت چۆڵ کرابن و هه‌روه‌ها ئارام بوون.
ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی تۆپـبارانی ناوچه‌که‌یان کرد. کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی قه‌زافی نکۆڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان به‌سه‌ر زاویه‌دا گرتبێت.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رانی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدا ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتمانی موسته‌فا عبدولجه‌لیل ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هێچ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی قه‌زافی ئه‌نجام نه‌دراوه. گوتیشی گفتوگۆی له‌و جۆره ڕوونادات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ڕێبه‌ری لیبی واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت.