له هێرشی ئاسـمانی به‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ناوچه‌یه‌کی نزیک خانووبه‌ره‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبیان له ته‌رابلوسی پایته‌خت بۆمباران کرد و زنجیره‌یه‌ک بۆمبی به‌هێز ته‌رابلوسی پایته‌ختی هه‌ژاند.
دوکه‌ڵ له نزیک خانووبه‌ره‌ی قه‌زافی له ناوچه‌ی باب ئه‌لعه‌زیزیه به ئاسـماندا به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌سـتبه‌جێ ئاشـکرا نه‌بوو که ئایا فڕۆکه‌کانی ناتۆ چیـیان کرده ئامانج و هه‌روه‌ها هه‌واڵی کوژران و بریندار له ئارادا نیـیه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌رده‌وام ناوچه‌ی نزیک خانووبه‌ره‌ی سه‌رۆکی لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیان کردۆته ئامانج، وه‌ک ده‌ربڕینی پـشـتیوانی له حوکمڕانی پـتر له 40 سـاڵه‌ی به‌ڕێز قه‌زافی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته گردبوونه‌وه‌ی شه‌وانه له ناوچه‌ی باب ئه‌لعه‌زیزیه سـازده‌درێت.
دوێنێ هێزه‌کانی لایه‌نگری سه‌رۆکی لیبی تۆپـبارانی بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیان له هه‌رێمی چیای خۆرئاوای وڵات کرد.
هاوکات سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی له شـاری مسڕاته به‌نده‌ری به‌ره‌و زیلتان پـێشـڕه‌ویان کرد و ئه‌م شـاره‌ش نزیکه‌ی 135 کیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.