یاخیبووانی لیبیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی موشه‌کیان هاویشتۆته چه‌کدارانی ئۆپۆزسێون له نزیك سنووری تونسه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری گه‌واهیده‌رانه‌وه ده‌ڵێت موشه‌که‌کانی لیبیا سنووره‌کانی به‌ره‌و تونس به‌زاند و ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیـیه‌کان که له‌م دواییه‌دا توندی به‌خۆوه دیوه.
لیبیا هه‌روه‌ها له 17 مانگی پـێنجدا موشه‌کی هاویشتبووه تونس و حکومه‌تی تونس هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که شکایه‌ت لای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ب‌کات له ئاکامی کردوه‌ی دوژمنانه‌یان.
هێزه‌کانی لیبیا هه‌روه‌ها به‌گژ هێزه‌کانی تونس چوبوونه‌وه به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی لیبیا به‌ره‌و سنووره‌کانیان ته‌شه‌نه‌ی کرد.
هاوکات ڕێبه‌رانی لیبیا له به‌نده‌ری میسڕاته به‌ره‌و ته‌رابلوسی پایته‌خت پـێشکه‌وتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی حکومه‌تیان تێکشکاند له‌م ده‌مه‌ی چه‌کداران له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که یاخیبوونیان له دژ قه‌زافی نوێ کردۆته‌وه.